"نه‌وته‌كه بده‌ن و پشكه‌كه ببه‌ن"
سه‌عد حه‌دیسی: هه‌رێم ده‌توانێ رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێ و پاره‌كه‌ی بۆ به‌غدا نه‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/4/2018، سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: "بۆ ناردنی پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی ساڵی 2018، حكومه‌تی عێراق په‌یڕه‌وی له‌و ریوشوینانه ده‌كات كه له یاسای بوودجه‌دا دیاریكراوه.
حه‌دیسی گوتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵ، پێویسته حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بداته به‌غدا".
گوته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵیت: "به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و بڕگه‌یه نه‌بووه. هه‌روه‌ها ریككه‌وتن له‌نیوان به‌غدا و هه‌ولێر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم له نه‌وتی خۆی و كه‌ركووك رۆژانه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئیتیحادی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه به‌ته‌واوه‌تی بنێرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه له ساڵی 2015ـه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه نه‌نێردراوه‌و حكومه‌ت به‌دوای رێوشوینیكه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بوودجه خه‌رج بكات.
سه‌عد حه‌دیسی گوتوویه‌تی: "حكومه‌تی عێراقی ئه‌وه‌ی له به‌رچاو گرتووه كه هه‌رێم رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشێت و پاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی عێراق، به‌و پاره‌یه‌ش به‌شێكی پشكی هه‌رێم له بوودجه دابین ده‌بێت، ئه‌و به‌شه‌ی ده‌مێنێته‌وه، به‌غدا وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ینێریت وه‌ك ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو ناردی و نزیكه‌ی 317 ملیار دیناری عێراقی بوو و درایه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
له كۆتایی قسه‌كانیدا بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم" حه‌دیسی گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته به‌غدا، ئه‌وكاته پشكی خۆی له بوودجه‌ی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوه‌تی وه‌رده‌گرێت".
به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندینجار رایگه‌یاندووه كه هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا سته‌می لیكراوه‌و پشكه‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه. به‌گوێه‌ری راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودییش، پێشنیازكراوه نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنیردرێته ده‌ره‌وه‌و پاره‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق و له هه‌فته‌ی داهاتوودا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بچێته به‌غدا.