سه‌رۆك بارزانى: ئامادەین بۆ یارمەتیدانی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد لە توركيا
به يه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له‌و جۆره بۆ هێنانه‌دى ئاشتى و چاره‌سه‌رى سياسى له باكوورى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، "ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ یارمەتیدانی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد و خەباتی سیاسیی گەلی كورد لە باكوورى كوردستان".
دواى لێكه‌وته‌كانى خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك و هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ له باكوورى كوردستان، هه‌ڵوێسته‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى به يه‌كه‌م هه‌ڵوێستى له‌و جۆره بۆ هێنانه‌دى ئاشتى و چاره‌سه‌رى سياسى له باكوورى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆك بارزانى له ميانه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه هات، كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان (مه‌سعود ته‌ك) ئه‌نجاميدا.
سايتى ره‌سمى سه‌رۆك بارزانى، له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، "له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان رۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسی توركیا و رەوشی كورد و لایه‌نه سیاسییە كوردییەكانی توركیا و ئاماژه‌ی به ئەو تەحەددیات و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانە دا كە لەم دواییەدا لە ژیانی سیاسیی گه‌لی كورد له توركیا هاتوونەتە كایەوە و هەروەها باسیشی لە پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی توركیای كرد".

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به وته‌كانى سه‌رۆك بارزانى، سايته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، "لای خۆیەوە سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به دۆخی هەرێمی كوردستان و رووداوكانی دوای ریفراندۆم كرد و نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی داهاتوو و ره‌وشی گەلی كورد لە سووریا دەربڕی".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه سه‌رۆك بارزانى، له‌باره‌ی بارودۆخی لایەنە سیاسییە كوردەكانی توركیا، "سه‌رۆك بارزانی ئامۆژگاری پێویستی خسته‌ڕوو و ئامادەیی خۆیشی پیشاندا بۆ یارمەتیدانی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد و خەباتی سیاسیی گەلی كورد لە باكوور".
سه‌رچاوه: سايتى ره‌سمى سه‌رۆك بارزانى
ئ.ر