به‌ ڤيديۆ.. عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى سه‌ردانى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات ده‌كات

بڕياره‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ويلايه‌تى بۆ ديمه‌شق دوو رۆژ بخايه‌نێت

K24 – هه‌ولێر:

عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى، راوێژكارى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى خامه‌نه‌ئى، سه‌ردانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى سوپاى ئه‌سه‌دى له‌ غوته‌ى خۆرهه‌ڵات كرد.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ (10ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى سه‌ردانى ديمه‌شقى كرد.

سه‌ردانه‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ ئيسرائيل هێرشيكرده‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى (T4)ى سه‌ربازى سووريا و 7 چه‌كدارى ئێرانى كوژران.

بڕياره‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ويلايه‌تى بۆ ديمه‌شق دوو رۆژ بخايه‌نێت.