سووریا غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆنتڕۆڵ كرد
ئاڵای سووریا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان هه‌ڵكرا

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له رووسیا رایانگه‌یاند، هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا، ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقیان به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كرد.
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات دوایین پێگه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بوو، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقی پایته‌خت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دایه.
ئاژانسه رووسییه‌كان، له زاری جه‌نه‌ران یوری یه‌ڤتۆشینكۆ گواستوویانه‌ته‌وه: "رێگه‌دراوه ئاڵای ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی دوما هه‌ڵبكرێت، دواتریش شوێنه‌كانی دیكه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به ته‌واوی".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، رژێمی سووریا شارۆچكه‌ی دومای له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 150 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا هێنا و ئه‌مه‌ریكاش هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزی مووشه‌كی له ئه‌سه‌د ده‌كات.
لای خۆیه‌وه رووسیا، هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر دوما ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان تێدا نییه.
ا. م