ترەمپ و ئەردۆغان دۆخی سووریا تاوتوێ دەكەن
پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئەنجامدا
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سەرۆك كۆماری توركیا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی دۆخی سووریایان كرد.
سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڵاوی كردووەتەوە: "رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداوە و ھەردوولا بیرۆراكانیان لەبارەی دوایین گۆرانكارییەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كردوون". بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ترەمپ و ئەردۆغان بدركێنێت.
ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، دوای ئەوە دێت كە دوێنێ ترەمپ ھۆشداریی دایە رووسیا و رایگەیاند، بە مووشەكی نوێ و زیرەك ھێرش دەكەنە سەر سووریا.
ترەمپ راشگەیاند: "پێویسته رووسیا نهبێته هاوبهش لهگهڵ گیاندارێكی مرۆڤ كوژ (وهك ئاماژه بۆ بهشار ئهسهد، سهرۆكی سووریا) كه به گازی كیمیایی خهڵكهكهی خۆی دهكوژێت و به كوشتنیان دڵخۆشه".
ھەڕەشەكانی ئەمریكا لە رژێمی بەشار ئەسەد، دوای ئەوەدێت، كە لە رۆژی 7/4/2018 هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا بە گازی ژەهراوی شاری دومایان لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات بۆردوومانکردووە، کە لەژێر دەستی چەکدارانی جەیشولئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە.
ھ.م