ئه‌سه‌د وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ ده‌داته‌وه
سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، له یه‌كه‌م لێدوانی خۆیدا له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هه‌ر جموجۆڵێكی رۆژئاوا له سووریا، ده‌بێته هۆی تێكچوونی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك له مه‌یدانی جه‌نگ، ده‌نگی هه‌ندێك وڵاتانی رۆژئاوا ده‌بیسترێت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی رووداوه‌كان بگۆڕن".
ئاژانسی هه‌واڵی سانای سووری بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی گوتی: "سووریای ئه‌مڕۆ وه‌كو 7 ساڵ به‌ر له ئێستا لاواز نییه، ئه‌مه‌ریكاش له جاران به‌هێزتر نییه".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له زنجیره تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به مووشه‌كی نوێ و زیره‌ك، گورزی سه‌ربازی له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌وه‌شێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر به چه‌كی كیمیایی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق.
له به‌رامبه‌ردا دیمیتری پیسكۆف، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێری لێدوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له باره‌ی سووریا و روونیشی كرده‌وه، باشتره له هه‌ر جموجۆڵێك دووربكه‌وینه‌وه كه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی زیاتر له ناوچه‌كه.
ا. م