پنتاگۆن: مووشه‌كه‌كان ئامانجی خۆیان پێكاوه
هیچ مووشه‌كێكیش نه‌خراوه‌ته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا ته‌واوی ئامانجه‌كانییان به سه‌ركه‌وتوویی پێكاوه.
دانا وایت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئێمه هه‌وڵی ململانێی زیاتر ناده‌ین له سووریا، به‌ڵام ناتوانین رێگه به‌و پێشێلكارییه به‌رچاوانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بده‌ین، ته‌واوی ئامانجه‌كانیشمان به سه‌ركه‌وتوویی پێكاوه، گورزه‌كانیش رێگه‌پێدراو و یاسایی و گونجاون".
سه‌باره‌ت به خستنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانیشیان، دانا وایت ده‌ڵێت: "هیچ یه‌كێك له مووشه‌كه‌كانمان نه‌خراونه‌ته خواره‌وه له‌لایه‌ن هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا".
به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه گومان ده‌كرێت له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.
ئه‌و سێ پێگه سه‌ره‌كییه‌ی كراونه‌ته ئامانجیش، بریتین له كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌ك كه پێده‌چێت حه‌شارگه‌ی چه‌كی كیمیایی بێت له حیمس، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شقی پایته‌خت.
ا. م