له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر سووریا بۆ یه‌كه‌م جار قه‌ته‌ر هه‌ڵوێستێكی پێچه‌وانه‌ی ئێران نیشان ده‌دات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر: پشتگیری له هێرشی سه‌ربازی رۆژئاوا بۆ سه‌ر سووریا ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دووپاتیكرده‌وه: "به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له دژی هاووڵاتیانی سڤیل و، گوێنه‌دان به ده‌ره‌نجامی كاره‌ساته مرۆیی و یاساییه‌كانی ئه‌و جۆره تاوانانه، پێویستی به رێككاری ده‌ستبه‌جێی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ پاراستنی گه‌لی سووریا و هه‌ڵته‌كاندنی رژێمی ئه‌سه‌د له چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ردا هاتووه: "وڵاتی قه‌ته‌ر پشتگیری له‌و كرده سه‌ربازیه‌ی ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازیانه‌ی رژیمی سووریا ده‌كات، كه هێرشی سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی سڤیل ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر به‌رپرسیارێتی ته‌واوی تاوانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی هاووڵاتیانی دۆما و تاوانه‌كانی دیكه‌ی جه‌نگ و دژ به مرۆڤایه‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی رژێمی سووریا، كه به‌درێژایی ساڵانی رابردوو له‌و تاوانانه‌دا، به هه‌زاران منداڵ و ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ستداوه".
بيان : دولة #قطر تؤيد العمليات على أهداف عسكرية محددة استخدمها النظام السوري في هجماته الكيميائيةhttps://t.co/spcJJLHTjy#وزارة_الخارجية_قطر pic.twitter.com/AusJs3rsvG
— وزارة الخارجية - قطر (@MofaQatar_AR) April 14, 2018
دووپاتیشی كرده‌وه، "داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات، رێگری له تاوانه‌كانی رژێمی دیمه‌شق بكات و تاوانباران رووبه‌ڕووی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بكاته‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پشتگیری ته‌واوی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی له سووریا، به پشتبه‌ستن به دیباجه‌ی كۆنگره‌ی جنێڤ له ساڵی 2012 و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌مباره‌یه‌وه، هه‌ورها به له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی گه‌لی سووریا له‌ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیری و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو هه‌مان هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر هێرشه مووشه‌كییه سێقۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر سووریا هه‌بوو، له‌كاتێكدا ماوه‌ی زیاتر له 10 مانگه، په‌یوه‌ندی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو گرژی تێكه‌وتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێشبینی نه‌ده‌كرا قه‌ته‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سووریا نیشان بدات، ئه‌ویش به‌هۆی نزیكی قه‌ته‌ر له ئێران، كه له‌لایه‌ك كۆماری ئیسلامی هاوپه‌یمانێكی سه‌رسه‌ختی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده و له دژی هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی رۆژئاوایه بۆ سه‌ر سووریا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێران و قه‌ته‌ر ڕكابه‌رێكی هاوبه‌شیان له ناوچه‌كه هه‌یه، ئه‌ویش شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌یه، كه به‌ئاشكرا پشتگیری له‌و هێرشه‌ی رۆژئاوا بۆ سه‌ر سووریا ده‌كات.
H.B