گۆرباچۆڤ: مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سووریا مه‌شقی به‌ر له شه‌ڕه راسته‌قینه‌كه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
میخائیل گۆرباچۆڤ، دوایین سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌شاندنی گورزی مووشه‌كی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دژی سووریا، ته‌نها مه‌شقێكی به‌ر له شه‌ڕه راسته‌قینه‌كه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سپوتنیكی رووسی، گۆرباچۆڤ رایگه‌یاندووه، ئه‌و گورزه مووشه‌كییه‌ی باسی لێوهدهكریت، هیچ ئه‌نجامێكی نوێی نابێت و جێگه‌ی قه‌بووڵ كردنیش نییه.
به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه گومان ده‌كرێت له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.
ئه‌و سێ پێگه سه‌ره‌كییه‌ی كراونه‌ته ئامانجیش، بریتین له كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌ك كه پێده‌چێت حه‌شارگه‌ی چه‌كی كیمیایی بێت له حیمس، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شقی پایته‌خت.
ا. م