داوا ده‌كرێت هاوسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كانی چه‌كدارانی داعش بگه‌ڕێندرێنه‌وه
سام حه‌سه‌نی ترسی له‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا.. هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌كداری داعش بووه و كوژراوه
K24 - هه‌ولێر:
پرۆگرامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی له زانكۆی جۆرج واشنتن، له راپۆرتێكدا داوا له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، به له‌به‌رچاوگرتنی "ره‌وشی مرۆیی" ئه‌و ژنه ئه‌مه‌ریكییانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه هاوسه‌ره‌كانییان چه‌كدارانی داعش بوونه و كوژراون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هیچ پلانێكی دیاریكراوی نییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داعشه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاری پێویستی له باره‌یانه‌وه له‌به‌رده‌ست نییه، به‌تایبه‌تیش له باره‌ی چالاكییه‌كانیان له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی له ریزی رێكخراوه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و ژنانه‌ی هاوسه‌ره‌كانییان كوژراون و منداڵیان هه‌یه، ئێستا ترسی ده‌ستگیركردنی منداڵه‌كانیشیان لێنیشتووه.
سیمۆس هیوز، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی له زانكۆی جۆرج واشنتن، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "بی بی ئێس" ده‌ڵێت: "چاره‌نووسی منداڵه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی گرنگی خۆی هه‌یه".
به گوێره‌ی ئامارێكی ئه‌و پرۆگرامه، ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له سووریا و عێراق په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، ته‌نها 64 كه‌سن، ئه‌وانه‌ی ویستوویانه گه‌شت بۆ ئه‌و دوو وڵاتانه بكه‌ن و بچنه ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه، 300 كه‌س بوونه و رێژه‌ی 10%یان ژنن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه، زۆربه‌یان له ویلایه‌ته‌كانی مینیسیۆتا، ڤێرجینیا و ئۆهایۆن، زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانیش له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون، به‌ڵام هیچ ژماره‌یه‌كی درووست و راست له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"یش، هه‌ندێك له‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراون و سزای 20 ساڵ زیندانییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه، ئێستا 12 ژنی ئه‌مه‌ریكی له سووریا ده‌ستگیركراون، هه‌ندێكیان هاوسه‌ره‌كانییان كوژراون، هه‌ندێكیشان به هاوسه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیشیان هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه.
سیمۆنس هیوز، بۆ ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه به یه‌كێك له‌و ژنانه ده‌كات، به‌ناوی "سام حه‌سه‌نی"، كه هاوسه‌ری چه‌كدارێكی داعش بووه به ناوی "مو‌سا حه‌سه‌نی" كه ئێستا كوژراوه، ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سام ده‌كات، مافی مانه‌وه‌ی له ویلایه‌ته‌ی ئیندیانای ئه‌مه‌ریكا پێده‌درێت.
سام، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه‌ریكییه، رایگه‌یاندووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی "فێڵی لێكردووه" و له ساڵی 2015 پێی گوتووه وه‌كو گه‌شتێك سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن، دواتریش موسای هاوسه‌ری گوشاری بۆ هێناوه، به زۆر ئه‌و و چوار منداڵه‌كه‌ی بردووه‌ته سووریا و په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه.
به گوێره‌ی قسه‌كانی سام، هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه‌ته یه‌كێك له چه‌كداره قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش، كوڕه گه‌وره‌كه‌شی به ناوی "ماتیۆ" له یه‌كێك له گرته ڤیدیۆییه پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كه رێكخراوه‌كه بۆ راهێنانی منداڵان له‌سه‌ر هونه‌ره‌كانی جه‌نگ بڵاویكردووه‌ته‌وه.
دوای كوژرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له هێرشێكی ئاسمانی له ساڵی 2017، سام و منداڵه‌كانی له ره‌ققه رایانكرد و خۆیان راده‌ستی هێزه كوردییه‌كان كرد، ئیستاش له باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" له كه‌مپێك ده‌ژین.
ئه‌و ژنه داعشییه، ترسی خۆی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا نه‌شاردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "ئایا حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا منداڵه‌كانم لێده‌ستێنێت؟ من هیچ شتێكم نه‌كردووه ته‌نها ویستوومه بیانپارێزم، ئه‌وان قوتابخانه‌یان بۆ دابینكردبوون و خواردن و هه‌موو شتێكیان پێده‌دان".
سیمۆنس هیوز له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ده‌ڵێت: "هیوامان وایه، نموونه‌كانی وه‌ك سام، بگه‌ڕێنه‌وه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆشه‌ویست، بۆ تۆڕێكی ئارام، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكانی مێشك و پسپۆره كۆمه‌ڵناسه‌كان پشكنینیان بۆ بكرێت و بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانییان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه هه‌مان ره‌وشی پێشوویان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌زانین زۆربه داعشه‌كان، كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وێ بمێننه‌وه یان ده‌كوژرێن یان ده‌مرن، نزیكه‌ی 30%ی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون، چاره‌نووسی 40%یشیان دیارنییه".
هیوز ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی راشكاو بم، حكوومه‌ت هیچ سیاسه‌تێكی روونی به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌مه‌ریكییانه نییه كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه كردووه و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كاتێكیش ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌موو كاروبارێكیان راده‌ستی وه‌زاره‌تی داد ده‌كرێت، ئایا كه‌یسه‌كه‌ی به‌رز ده‌كرێته‌وه و هه‌ر یه‌كێكیان به 20 ساڵ زیندانیكردن سزا ده‌درێت، یان نا؟".
سه‌باره‌ت به سام حه‌سه‌نی، ده‌ڵێت: "چه‌ند تۆمه‌تێكی تیرۆریستی ئاراسته‌ی سام ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به منداڵه‌كانیش نابێت به هه‌ڵه‌كانی دایك و باوكییانه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، چونكه بابه‌ته‌كه زۆر له دایك و باوكه‌كان گه‌وره‌تره، ئه‌ویش رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه بێتاوانانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی".
ا. م