كۆمیسیۆن په‌رله‌مانتارێكی پێشوو له ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كات
په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێت: "برایانی كۆمسیۆن، توشەرەفتان كە هاتم ئاوا بووم!؟"

K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به هه‌ڵه كارتی ده‌نگدان بۆ سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌هێنێت و له جێگه‌ی وێنه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، وێنه‌ی ژنێكى له‌سه‌ر كارته‌كه داناوه.
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، له فراكسیۆنی سه‌وز په‌رله‌مانتاری خوولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بوو و له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "برایانی كۆمسیۆن، توشەرەفتان كە هاتم ئاوا بووم!؟".
له به‌شێكی نووسینی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پیشوو، هاتووه: "دەمێكە وتومانە ئەم كۆمسیۆنی هەڵبژاردنە بێسەروبەرە، هەڵبژاردن و چارەنوسی نەخشەی سیاسی ولاتێكی بەدەستەوەیە، بەلام ئیش و كارەكانی پڕە لە هەڵەو كەموكوڕی".
به گوێره‌ی نووسینه‌كه، سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، سێ جار سه‌ردانی بنكه‌ی كۆمیسیۆنی كردووه، به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هه‌ڵه‌یان له زانیارییه‌كانیدا كردووه، دواجار پێیانڕاگه‌یاندووه كارته‌كه‌ی ته‌واو بووه و بچێت وه‌ریبگرێته‌وه، به‌ڵام دیسان هه‌ڵه‌ی تێدابووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رۆژ (18/4/2018) بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتەكەم سەردانی كۆمسیۆنم كردەوە، بەڵام كاتێ كارتەكەیان دۆزیمەوە سەیر بوو، نە ناوەكەم چاك كرابوویەوە و نە تەمەنەكە هی من بوو و نە ژمارەی كۆبۆنەكە و لەوەش سەیرتر لە بری وێنەی خۆم وێنەی ئافرەتێكیان لەسەر كارتەكە دانابوو!".
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان راشیگه‌یاند، له بنكه‌ی كۆمیسیۆنه پێیانگوتووه ده‌بێت جارێكی دیكه كارته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م خووله‌ی ده‌نگدانیش مافی ده‌نگدانی نابێت، چونكه كارته‌كه‌ی پێشووی داوه‌ته‌وه كۆمیسیۆن.
سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی خۆی، له دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كات.