پارتی: له‌ به‌غداوه‌ رێگه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌گرین

خەڵكی كوردستان لە رابردوو و ئێستا متمانەیان بە پارتی ھەبووە

K24 - هه‌ولێر:

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت خەڵكی كوردستان لە رابردوو و ئێستا متمانەیان بە پارتی ھەبووە و جارێكی دیكە دەنگی پێدەدەنەوە بۆ ئەوەی لە بەغدا بە ھێزێكی زۆرەوە بەرگریی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات كە رەنگە لە لای ھەندێك لایەنەوە ھەڕەشەی لەسەر بێت.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پیرمام، كۆبووه‌وه‌ و تەوەرێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، باس له‌ ئامادەكارییه‌كانی ئه‌و حزبه‌ بووه‌ بۆ ھەڵبژاردنەكان و سەرخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی داهاتووی عێراق، بڕیاره‌ 12ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 15ی نیسان، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد‌.

ا. م