ئیمارات مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا له مووسڵ بونیاد ده‌نێته‌وه
هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری رۆشنبیری ئیمارات سه‌ردانی عێراق ده‌كات و یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ بونیادنانه‌وه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناری حه‌دبا واژو ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
قه‌یس حوسێن ره‌شید، بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری و شوێنه‌واری عێراق دووپاتیكرده‌وه، عێراق و وڵاتی ئیمارات به‌نیازی ده‌ستپێشخه‌ریێك و یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنن، بۆ دووباره درووستكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا له شاری مووسڵ، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
ره‌شید له لێدوانێكیدا بۆ شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاند: "له هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری رۆشنبیری ئیمارات سه‌ردانی عێراق ده‌كات و، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ساز بكات، كه تێیدا دوو یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی جیاواز له‌لایه‌ن عێراقه‌وه واژوو ده‌كرێن، یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ ئیمارات و ئه‌وی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، یاداشته‌كه‌ی نێوان عێراق و ئیمارات، تایبه‌ته به درووستكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا.
هه‌روه‌ها گوتی، "چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ریێك له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌شه‌وه بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ی شاری نه‌مرود و ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی دیكه‌ش هه‌یه، كه له‌داهاتوودا ورده‌كاری له‌باره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێن".
له حوزه‌یرانی رابردوو، ئیمارات ناردنی نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی بۆ عێراق، به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وت و مناره‌یه راگه‌یاند.
مزگه‌وتی نوری، كه به‌مزگه‌وتی گه‌وره له مووسڵ ناسراوه، له ساڵی 1173 له‌لایه‌ن نوره‌دین زه‌نگییه‌وه دوای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شاره درووست كراوه.
ئه‌و مزگه‌وته یه‌كێكه له مزگه‌وته مێژووییه‌كانی عێراق و ده‌كه‌وێته به‌ری رۆژئاوای شاری مووسڵ و، ئه‌و ناوچه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی لێیه، به گه‌ڕه‌كی مزگه‌وتی گه‌وره ده‌ناسرێت.
دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014، رێكخراوی داعش شاری موسڵی داگیركرد و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی له‌و مزگه‌وته راگه‌یاند، ناوی ئه‌و مزگه‌وته له میدیا جیهانییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه، سه‌باره‌ت به ناوی مناره‌ی "حه‌دبا"ش، ناوێكی مێژووییه و زۆرجار وه‌ك ناسنامه‌ی شاری مووسڵ ناوی هاتووه و، یه‌كێكه له دیارترین شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئه‌و شاره.
H.B