باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: ده‌بێ پرسی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر بكرێت

"ھانی ھەموولایەك دەدەین رێز لە بەشداری پێکھاتەکان لە ھەڵبژاردن بگرن"

K24 - ھەولێر

جۆن ویڵکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە کوردستان24 رایگەیاند: پرسی کەرکووك دوای ھەڵبژاردنەکان بەشێك دەبێت لە گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و ھانی ھەموولایەك دەدەین رێز لە بەشداری پێکھاتە جیاوازەکانی کەرکووك بگرن".

 باڵیۆزی بەریتانیا له‌ عێراق جەختیشیکردەوە پێویستە دوای ھەڵبژاردنەکان چارەسەرێکی گونجاو بۆ پرسی کەرکووك بدۆزرێتەوە.

جۆن ویڵکس گوتی: "زۆر بە جدی کاردەکەین و ھاوکاری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دەکەین، ھاوکاری یو ئێن و عێراقیەکانیش دەکەین لە بەرێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان. یاساکانی ھەڵبژاردنیش روونن دەبێ ھەموولایەك رێزیان لێ بگرێت، دواتریش رێز لە ئەنجامەکان و دەنگی خەڵك و پێکھاتە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە بگیرێت، بۆئەوەی رێگری لە کێشە و رەق و توندوتیژی بگیرێت. ئاگادارین لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و ناوچە رزگارکراوەکان، پێویستە ھەوڵێکی ھەمەلایەنە بدرێت بۆئەوەی ھەموولایەك بە ئازادی و لە ئاشتیدا بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکات".

گوتیشی: "پێش سێ رۆژ لەگەڵ چەندین باڵیۆز قسەم کردووە و کاردەکەین بۆئەوەی داواکاری و نیگەرانیەکانی ئاوارەکان لە کوردستان و عێراقیش، بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکەن. دەزانین کە پرسی کەرکووك دوای ھەڵبژاردنەکان بەشێك دەبێ لە گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا زۆر گرنگە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەرکووك بدۆزینەوە ھانی ھەموولایەك دەدەین رێز لە بەشداری پێکھاتەکان بگرن".

ھ.م