لایەنەکان بە تامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بانگەشە بۆ پەرلەمانی عێراق دەکەن
پارتی: نایهینە نێو ملانێی ناوخۆییەکان چوون ئەم هەڵبژاردنە بۆ عێراقە نەک بۆ کوردستان
K24 - ههولێر:
لایەنەکان بە تامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بانگەشە بۆ پەرلەمانی عێراق دەکەن و لە کاتی بانگەشەدا بەشێکیان ململانێ نێوخۆییەکان بۆ بانگەشە بەکاردەهێنن, لە کاتێکدا ئەم هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراقە, نەک بۆ هەرێمی کوردستان و بۆچوونی لایەنەکانیش لەم بارەیەوە جیاوازە.
رۆژانە بەژێر دروشمی کاندیدەکاندا هاتووچۆ دەکات گلەیيشی لە بانگەشەی بەشێک لەلایەکان هەیە کە لە هەوڵی یەکتر شکاندن، بانگەشەی هەڵبژاردن ململانێی لایەنەکانیشی بردووەتە نێو هاووڵاتیانی ئاسایی, ئەم پیاوە لەگەڵ ئێمە لەسەر بانگەشەی لایەنەکان گفتوگۆی دەکرد لەولاوە هاووڵاتییهکی دیکە هاتە نێو باسەکە و دەستیکردە گفتوگۆ تا رادەی دەمەقاڵیش.
گۆڕان یەکێکە لەو لایەنەنانەی دروشمەکانی زیاتر بە ئاراستەی ململانێی نێوخۆيیەکاندان, ئەم کاندیدەی گۆڕان لە بازاڕ سەرقاڵی بانگەشەیە و لەسەر وەڵامی پرسیارەکەی ئێمە دەڵێت: "ژمارەی کورسيیەکان لە بەغدا کاریگەريی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت".
هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریش بۆ راکێشانی زۆرترین دەنگ زۆر لە بانگەشەکانیدا چارەسەری گەندەڵیی و دادپەروەری بەگوێی هاووڵاتیاندا دەدات کاندیدی ئەو هاوپەیمانیەتیە دەڵێت با بانگەشە کاریگەريی لەسەر داهاتووی کورد لەبەغدا نەبێت.
پارتی خۆی بە خاوەنی پاراستنی قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێمی کوردستان دەزانێت دەڵێت ئێمە بۆ دەستکەوتی زیاتر دەچینە بەغدا و نایهینە نێو ملانێی ناوخۆییەکان چوون ئەم هەڵبژاردنە بۆ عێراقە نەک بۆ کوردستان.
لە هەڵبژاردنی پێشوو کورد زیاتر لە 60 کورسی بەدەست هێنا, چەند پۆستێکی باڵاشی لەبەغدا هەیە, هیچ کام لەمانە ناتوانن ببنە فشار بۆ سەر بەغدا بۆ پێدانی مافەکانی کورد لەم بانگەشەیەشدا دەردەکەوێت لایەنەکان هێندە چاویان لەسەر کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستانە هێنە چاویان لەسەر بەغدا نیيە.
ا. م