ژنێك دەبێتە بەھێزترین ركابەری ئەردۆغان

چەند كاندیدێك ركابەری ئەردۆغان دەكەن

K24 - ھەولێر

لەگەڵ دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئێستا پارتەکانی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە خۆیان بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرەکانیان و رۆژ دوای رۆژ، ژمارەی کاندیدەکان زیاد دەبن.

بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە، لە سیاسەتمەدارەوە بیگرە تا دەگاتە رۆژنامەنووسان خۆیان کاندید کردووە و بەشێوەیەکی گشتی حەوت کاندیدی فەرمی هەن. ئەوەی روونە کاندیدی ئاکەپە و مەهەپە رەجەب تەیب ئەردۆغانە و دیارترین کێبڕکێکاریش مەڕال ئاکشەنەری کاندیدی "ئیی پارتییە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە ماوەی چوارساڵە سەرۆك كۆماری توركیایە و پێشتریش 11 ساڵ، سەرۆك وەزیران بوو، جارێكی دیكە شەڕی كورسی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات.

ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی 18/4/2018 رایگه‌یاند: "ئه‌مساڵ له‌ توركیا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی ده‌كرێت" مسته‌فا ئیلیتاش، سه‌رۆكی لیستی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش پێشنیازی حزبه‌كه‌ی و پارتی نه‌ژادپه‌رستی توركیا ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئیسماعیل كه‌هره‌كمان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان". بڕیارە لە 24/6/2018، ھەڵبژاردنی لە توركیا بەڕێوەبچێت.

ھ.م