هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بانگه‌شه به به‌ڵێنی قه‌به‌ی كاندیدان تێپه‌ڕی
یەکێتی پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی 20 كورسی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌فته‌یه‌كی تێپه‌ڕاندووه و لایه‌نه‌كانیش به گه‌رمی سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ن و كاندیده‌كانیش به‌ڵێنی جیاواز و قه‌به به ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێكی لایه‌نه‌كان پێشبینییه‌كانیان بۆ ژماره‌ی كورسییه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ھەر یەك لە پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ پێشبینیان بۆ کورسیەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکەن و بەپێ پێشبینی ئەو چوار حزبە 49 کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست دەهێنن, لە کاتێکدا پێشبینی لیستەکانی دیکەش دیار نییە.
پارتی هەوڵەکانی بۆ بەدەست هێنانی زۆرترین کورسی چڕ کردووه‌تەوە پیشبینی دەکەن 29 کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە کەرکووک بایکۆتیان کردووە و لە ناوچە داگیرکراوەکانیش کەمترین کارتی بایۆمەتری و نەگەڕانەوەی ئاوارەکان دەبێتە هۆی کەمکردنی ژمارەی کورسیەکانی.
یەکێتی پێشبینی کورسيیەکانی ئاشکرا دەکات و ئەو پێ وایە رێژەی کورسیەکانی وەک خۆی دەبێت 20 کورسی پەرلەمان بەدەست دەهێنن لیستەکەی بەرهەم ساڵحیش کاریگەریان لەسەر ناکات.
ژمارەی کورسيیەکانی سێ پارێزگای هه‌رێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق 46 کورسيیە, 503 کاندید و 23 حزب و قەوارەی سیاسی هەوڵی بەدەست هێنانی ئەو کورسیانە دەدەن.
بەپێشبینی لایەنەکان پارتی وەک هێزی یەکەم دەمێنێتەوە و گۆڕان و یەکێتی و لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیش کێبرکێ بۆ هێزی دووەم سێەم دەکەن.