نه‌تانیاهو: رێگه به ئێران ناده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل: رێككهوتتنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران یان به‌ته‌واوه‌تی هه‌موار ده‌كرێته‌وه یان به یه‌كجاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌رله‌نوێ هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌كات. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه مۆڵه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ بۆ "راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ناو كرۆكی رێككه‌وتننامه‌كه" كه شه‌ش زلهێزی جیهانی پێش سێ ساڵ له‌گه‌ڵ ئێران واژۆیان كردووه، خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت و بڕیاره له 12/5/2018 سه‌رۆكی ئه‌مریكا قسه و بڕیارێكی نوێی له‌باره‌وه بكات.
تره‌مپیش چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌و كارپێنهكردنی به‌و رێككه‌وتننامه‌یه كردووه‌و گوتوویه‌تی: "ده‌بێت كرۆكی رێككه‌وتنه‌كه بگۆڕدرێت و ئێران زیاتر كۆتوبه‌ندی بكرێت تا سزاكانی په‌یوه‌ست به پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌سه‌ر لابدرێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له بۆنه‌یه‌كی دیپلۆماسیدا له شاری ئۆرشه‌لیم "قودس" جارێكی دیكه گوتوویه‌تی: "رێگه به‌و رژێمه ناده‌ین ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی رابگات كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌مان ده‌كات. بۆیه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه یان به‌گشتی هه‌موارده‌كرێته‌وه، یان به یه‌كجاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
نه‌تانیاهو روونیكردووه‌ته‌وه، رێككه‌وتننامه‌كه به‌شێوه‌ی ئێستای زه‌مینه بۆ تاران خۆش ده‌كات سه‌رله‌نوێ پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ببوژێنێته‌وه‌و به‌خێرایی ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بكات.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "رێگایه‌كی روونیان خستووه‌ته به‌رده‌م ئێران تا له چه‌ند ساڵی داهاتوودا یۆرانیۆم بپیتێنێ و ئه‌وه‌ش ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی و پێویستی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ئه‌تۆمییه".
له جنێڤیش له‌سه‌ر هه‌مان ئاوازی ئیسرائیل، كریستۆفه‌ر فۆرد، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یماننامه‌ی دانانی سنوور له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندووه: "پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوكی نزیك ده‌بێته‌وه".