"مێسی و محه‌مه‌د سه‌ڵاح له 3 خاڵدا هاوشێوه‌ی یه‌كترن"
رۆژنامه‌یه‌ك مێسی و محه‌مه‌د سه‌ڵاح به یه‌كتر به‌راورد ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌كه‌ی بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌ده‌ستهێنا، كاتێك توانی 2 گۆڵ و 2 ئاسیست بكات و هه‌نگاوێك یانه‌كه‌ی له فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه نزیك كرده‌وه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له ئێستادا ململانێی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت فیرعه‌ونه میسرییه‌كه تاكه یاریزانه له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 43 گۆڵی كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح زیاتر به لێۆنێل مێسی ده‌چێت و 3 خاڵی هاوبه‌شیش له نێوان ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه وه‌ك به‌ڵگه ده‌خاته ڕوو.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: شێوازی یاریكردنی، چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه و بڕیاریدانی له نێو یاریگه و شێوازی كه‌سایه‌تی و ژیانی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ته‌واو یه‌كسانه به لیۆنێل مێسی و نهێنی سه‌ركه‌وتنی فیرعه‌ونه میسرییه‌كه‌یه.
رۆژنامه‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه سه‌ڵاح به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر رێگای مێسی به‌رده‌وام بێت له‌و ئاسته سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی ده‌توانێت له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی ئۆڵمپیك شكست به رۆما بێنێت و یانه‌كه‌شی له بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ نزیك بكاته‌وه.