به‌وێنه.. ده‌ستگیركردنی كاندیدێكی عێراقی كه گوتوویه‌تی من پێغه‌مبه‌رم
له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی نووسراوه: ده‌نگ به پێغه‌مبه‌ری خۆتان یاسر ناسر حه‌سه‌ن ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ركرده‌ی ئومه‌ت بده‌ن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی پۆسته‌ری یه‌كێك له كاندیده شیعه‌كانی عێراق، به شه‌قام و دارتهلهكانهوه هه‌ڵواسرا و، ئه‌و كاندیده له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ویان ده‌ستگیركرد.
وه‌ك له میدیا عێراقییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، "یاسر ناسر حه‌سه‌ن" دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌مینداری حزبوڵڵای عێراقی وه‌ك پاڵێوراوی حزبه‌كه‌ی، خۆی له شاری ناسرییه‌ی سه‌ر به پارێزگای زیقار كاندید كردووه و، له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كه‌ی نووسیوه: "دامه‌زرێنه‌ر و سه‌ركرده و سه‌رخه‌ری حیزبوڵڵا و نووری ئاسمان و زه‌وی".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ی سه‌ر پۆسته‌ره‌كه نووسراوه، ده‌نگ به كاندیدی خۆتان "پێغه‌مبه‌ر و ئیمامی موجاهید یاسر ناسر حه‌سه‌ن ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ركرده‌ی ئومه‌ت" بده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵواسرانی ئه‌و پۆسته‌ره بهدارتهل و شه‌قامه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی، ئه‌و كاندیده‌یان ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی دادگاییكردنهكهیهوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
H.B