سه‌رچاوه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كانی سووریا ئاشكرا ده‌بێت
وڵاتێكی ئه‌وروپی 5 تۆن كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی چه‌كه‌كه‌ی پێداون
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته میدیاییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا، له ساڵی 2014، رێگه‌یانداوه 5 تۆن مادده‌ی ئیزۆپرۆپیلی كیمیایی هه‌نارده‌ی سووریا بكرێت، كه ره‌نگه بۆ درووستكردنی چه‌كه كیمیاییه‌كان به‌كارهێنرابێت.
وێبسایتی "سویس ئینفۆ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێكخراوی قه‌ده‌خه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، له مانگی ئایار/ مایۆی 2014 رایگه‌یاندووه، سووریا 120 تۆن مادده‌ی ئیزۆپرۆپیلی كۆگاكراوی له ناو بردووه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، كۆمپانیا سویسرییه‌كه توانیویه‌تی پێنج تۆن ئه‌و مادده‌یه به‌بێ هیچ رێگرییه‌كی ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا، هه‌نارده‌ی سووریا بكات، ئه‌وه‌ش ته‌نها دوای شه‌ش مانگ دێت له له‌ناوبردنی 120 تۆن له‌و مادده‌یه له‌لایه‌ن رژێمی سووریا.
به گوێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی سویسرا، له وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته میدیاییانه‌دا، ده‌سته‌ی كاروباری ئابووری وڵات رایگه‌یاندووه، كۆمپانیای بریكار، كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانی سووریای تایبه‌ت بووه و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نه‌بووه كه كۆمپانیاكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا هه‌بووبێت، نه ئێستا و نه ئه‌و كاتیش.
مادده‌ی ئیزۆپرۆپیل، كه به ئه‌لكهولی سووركراو ناوی ده‌به‌ن، له مادده‌كانی پاككردنه‌وه و بۆیه به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام یه‌كێكه له مادده سه‌ره‌كییه‌كانی درووستكردنی گازی سارین كه له هێرشه كیمیاییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته به‌كارهێنراوه.
به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و گازه ژه‌هراوییه‌ش له‌لایه‌ن سووریاوه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، هێرشێكی مووشه‌كی هاوبه‌شیان بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریا له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدا.
پێشتریش سووریا به به‌كارهێنانی گازی سارین تۆمه‌تباره كراوه، له مانگی نیسانی 2017، له هێرشێكدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خان شه‌یخونی پاریزگای ئیدلبی باكووری رۆژئاوای سووریا به‌كاریهێناوه، به‌هۆیه‌وه‌ش 80 هاووڵاتی سڤیل گیانییان له‌ده‌ستدا.
ا. م