هۆڵه‌ندا و به‌لجيكا و ليتوانيا: له راهێنانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بين
وەزیرانی دەرەوەی ھۆڵەندا، به‌لجیکا و لیتوانیا بۆ كوردستان24 ده‌دوێن
K24 – برۆكسل:
وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى ھۆڵەندا، به‌لجیکا و لیتوانیا له لێدوانياندا بۆ كوردستان24، رايانگه‌ياند، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له راهێنان به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى 29 وڵاتی ئەندام لەناتۆ لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت.
پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە لەمیانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسیدا، لەوه‌ڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 کە ئاراستەی ھەر سێ وەزیری دەرەوەی ھۆڵەندا، بەلجیکا و لیتوانیا كرا، کە ئاخۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ھێزەکانی ھۆڵەندا، بەلجیکا ولیتوانیا بەردەوام دەبن لە راھێنانی ھێزی پێشمەرگە، لەوه‌ڵامدا وەزیرانی دەرەوەی ھەر سێ وڵات، کە ئەندامن لە ناتۆ و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتییانکردەوە، کە ئەوان بەردەوام دەبن چونکە گرنگە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ھێزەکان.
بارزان حه‌سه‌ن