یه‌كه‌م ئه‌ركی مایك پۆمپیۆ سنوورداركردنی هه‌ژموونی ئێرانه
"وه‌ڵامی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ئه‌نجامدانی 2 هه‌زار هێرشی ئاسمانی و بۆردومانكردنه"
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، دوای یه‌ك رۆژ له خواردنی سوێندی یاسایی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به هاتنی بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی سعوودیه، ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل ده‌ست به ئه‌ركه‌كانی ده‌كات له پۆسته نوێیه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی وێبسایتی "العربیه" له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و سێ وڵاته، سنوورداركردنی هه‌ژموونی ئێران له یه‌مه‌ن و سووریا، باسێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌بێت.
پۆمپیۆ، یه‌كێكه له‌وانه‌ی دژایه‌تی خۆی بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ربڕی كاتێك ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بوو. پێشتریش له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندبوو، وه‌ڵامی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ئه‌نجامدانی 2 هه‌زار هێرشی ئاسمانی و بۆردومانكردنه.
پۆمپیۆ به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بكات، بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌چێته برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا.
به‌رپرسێكی باڵای ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ئاشكرایكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا كاره‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا، جۆرجیا و سووریا تاووتوێ ده‌كرێن و باسیش له توندوتۆڵكردنی سنووره‌كانی باشووری ئه‌وروپا ده‌كرێت.
نزیكه‌ی سێ هه‌فته به‌ر له ئێستا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆی ره‌وانه‌ی كۆریای باكوور كرد و له پیۆنگ یانگ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه بالیستییه‌كانی تاووتوێ كرد.
ئێستا میدیاكان باس له چه‌ند واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون ده‌كه‌ن.
ا. م