نزیكەی 30 كاندید لە كوردستان دووبارەن
"سوودیان دەبێت بۆ پەرلەمانتارەكانی دیكە"
K24 - سلێمانی
بەشێك لە ھێزو لایەنە سیاسییەکانی كوردستان، ژمارەیەك لەو کەسانەیان کاندید کردووەتهوە کە ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقن، ئهوانهی دووباره كاندیدكراونهتهوه ھەندێكیان لەسەر داوای حزبەکانیان و بەشێكیش لەسەر داوای خۆیان کاندید کراونەتەوە.
لەوبارەوە موسەننا ئەمین، سەرۆکی لیستی یەکگرتوو لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24 گوت: "بۆ ئەوەی پەرلەمانتار لە بەغدا لە ژینگە و كاروباری نێو پەرلەمان تێبگات، پێویستی بە زیاتر لە ساڵێكە، پەرلەمانتار ئەزموو ھەبێت پێویستی بەوە نییە ئەو كاتە بە فیڕۆ بدات".
جیاواز لە لایەنەکانی دیکە پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی کە خاوەنی 2 کورسی پەرلەمانە ھیچ یەکێك لە ئەندامەکانی ئەم خوولەی کاندید نەکردووەتەوە، کاندیدێکی ئەو حزبەش ئەو کارە بە ئاسایی دەزانێت و دەڵێت، ئهو پەرلەمانتارانهی لە ئهركهكهیاندا سەرکەوتوو بوون، دەكرێت سوود لە ئەزمونەکانی وەربگیرێت.
دانا جەزا، کاندیدی پارتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی عێراق دەڵێ: "ھەندێك ئەندام پەرلەمان كە پێشتر ئەزموونیان ھەیە سوودیان دەبێت بۆ ھاوڕێكانی دیكەیان، بۆیە من بە باشی دەزانم لە ھەموو خولێكدا ژمارەیەك پەرلەمانتار بۆ خوولی دواتر بمێننەوە، بۆ ئەوەی سوودیان بۆ ھاوڕێكانی دیكە ھەبێت".
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 لەکۆی 503 کاندیدی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، 27 نوێنهری ئەم خوولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری کوردستان کاندید کراونهتهوە و له كێبڕكێی كۆكردنهوهی دهنگدان بۆ چوونەوەیان بۆ پەرلەمانی عێراق.
ھ.م