ئه‌مريكا داواى له سعووديه كردووه گه‌مارۆى سه‌ر قه‌ته‌ر هه‌ڵبگرێت
(مايك پۆمپيۆ), داواى كردووه, رياز كۆتايى به سزادانى قه‌ته‌ر بهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى (نيويۆرك تايمز) بڵاويكرده‌وه, حكومه‌تى ئه‌مريكا داواى له سعووديه كردووه, گه‌مارۆى سه‌ر قه‌ته‌ر هه‌ڵبگرێت.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه, له ده‌ستپێكى گه‌شته‌كه‌ى بۆ سعووديه, وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا (مايك پۆمپيۆ), داواى كردووه, رياز كۆتايى به سزادانى قه‌ته‌ر بهێنێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه, پۆمپيۆ له ميانهى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعووديه يه‌ك په‌يامى هه‌يه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه به سعوودييه‌كان بڵێت: "به‌سه".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "پۆمپيۆ به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه, عادل جوبێرى وتووه: "پێويسته ئه‌و ناكۆكيانهتان كۆتاييان پێ بێت".
سعووديه, ئيمارات, به‌حره‌ين و ميسر له (5ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017)ه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه و گه‌مارۆيان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئه‌و وڵاتانه قه‌ته‌ر به پشتيوانى كردنى تيرۆر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن, به‌ڵام قه‌ته‌ر ئه‌و تۆمهتانهيان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌ش كردووه, "سعوودييه‌كان ده‌يان زانى ريك تيلرسنى وه‌زيرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ باش نه‌بوو, بۆيه گوێيان به هه‌وڵه‌كانى نه‌ده‌دا بۆ ئاسايى كردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر, به‌ڵام ده‌زانن پۆمپيۆ كه‌سێكى نزيكى تره‌مپه و ژماره‌يه‌كى قورسه".
(نيويۆرك تايمز) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه, هه‌وڵه‌كانى قه‌ته‌ر و پاره خه‌رج كردنى له ماوه‌ى (11) مانگى رابردوودا, ئه‌نجاميان هه‌بوو و (مير ته‌ميم بن حمد ئالسانى) گه‌يشته كۆشكى سپى و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆبوويه‌وه و سه‌رۆكى ئه‌مريكا پشتيوانى خۆى بۆ ده‌وحه دووپات كرده‌وه".
ئ.ر