به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی گیانی له‌ده‌ستدا
رۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌غدا بریندار كرابوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری له به‌غدای پایته‌خت بریندار بوو، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یێنراوێكدا گیانله‌ده‌ستدانی قاسم زوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه راگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه مردووه.
حه‌شدی شه‌عبی میلیشیایه‌كی چه‌كدارین و زۆرینه‌یان شیعه مه‌زهه‌بن و ساڵی 2014 به فه‌توای عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێكھێنران.
به‌شێكی زۆری ئه‌و گرووپه چه‌كداره له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و فه‌رمان وه‌رده‌گرن. بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقیش كه بڕیاره رۆژی 12/5/2018 ئه‌نجام بدرێت، له ناو هاوپه‌یمانێتی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در كۆبوونه‌ته‌وه.