"فەرھاد پیرباڵ دەستگیر نەكراوە"
زانیاری لەبارەی شوێن و تەندروستی فەرھاد پیرباڵ ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه ده‌نگۆی ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی فه‌رهاد پیرباڵ، بڵاو ده‌كرێته‌وه، كوردستان24 له به‌دواداچوونێكدا راستی رووداوه‌كان له‌زاری بنه‌ماڵه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێرەوە ئاشكرا ده‌كات، برایەكی فەرھاد پیرباڵ رایدەگەیەنێت، فەرھاد دەستگیر نەكراوە، بەڵكو دەستبەسەرە و پێویستی بە چارەسەری تەندروستییە.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چەند گرتە ڤیدیۆیەكی فه‌رهاد پیرباڵ، له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێریش رایدەگەیەنێت، فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر داوا و سكاڵای كه‌س و كاره‌كه‌ی له‌شوێنێكی تایبه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ره و ڕه‌تی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش ده‌كاته‌وه كه گوایه ناوبرا و ئه‌شكه‌نجه‌درابێت یاخود سه‌ردانی كه‌سو كاری لێ قه‌ده‌خه كرابێت.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "ژوورێكمان بۆ فەرھاد پیرباڵ، دابینكردووە و دوورە لە ھەموو زیندانییەكان لە ھاتووچۆ و ھەڵسوكەوت و ھەموو شتێك ئازادە كەسوكاری و منداڵەكانی سەردانی دەكەن، ھەروەھا رۆژانە ھەر شتێكی پێویست بێت بۆی دابین دەكرێت، واتا وەكو بەندكراوێك مامەڵەی لەگەڵ ناكرێت".
زیاد قه‌ساب، برای فه‌رهاد پیرباڵ بە كوردستان24 گوت: "فەرھاد دەستبەسەرە بۆ چارەسەر، ئێمە تكامان لە حكوومەت كردووە كە فەرھاد دەستبەسەر بكرێت و پێویستی بە چارەسەرە، چونكە نەخۆشە. ئەو كەسانەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان داوای ئازادكردنی فەرھاد دەكەن سوپاسیان دەكەین، بەڵام لە راستیدا كەس لە ئێمە بۆ فەرھاد دڵسۆزتر و خەمخۆرتر نییە، بەڵام فەرھاد ئێستا لە ژێر چارەسەری تەندروستی دایە و سێ دكتۆری بۆ گیراوە، جگە لەوەش فەرھاد لەنێو دز و بكوژ زیندانی نەكراوە، بەڵكو ژوورێكی تایبەت بەخۆی ھەیە، دوێنێ خوشكم و كەسوكارمان سەردانیان كردووە".
گوتیشی: "ئێستا كاتی ھەڵبژاردنە و با ھەندێك كەس واز لەو دەھۆڵ لێدانە بینن كە بەناوی دەستگیركرانی فەرھاد لێدەدرێت، ئەگەر دەیانەوێت لە ھەڵبژاردن دەنگ بێنن، تكا دەكەین فەرھاد مەكەنە كەرەستەی بانگەشەكان، ئەو پێویستی بە چارەسەرە".
ھ.م
