ئه‌مشه‌و ناتانیاهۆ لێدوانێكی چاره‌نووساز له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌دات
زانیارییه ههواڵگهرییهكان ئاماژه به بوونی ده‌یان هه‌زار به‌ڵگه‌نامه ده‌كه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن ئێران له‌باره‌ی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی درۆی له‌گه‌ڵ جیهان كردووه
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ناتانیاهۆ لێدوانێكی گرنگی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به گۆڕانكاریی چاره‌نووسساز له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران پیشكه‌ش ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكردووه، لێدوانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ له‌وباره‌یه‌وه، له ته‌واوی كاتژمێر 5 به‌كاتی گرینج بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی دیكه ئاشكرا بكات.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، سایتی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌ی "jerusalemonline" بڵاویكردۆته‌وه، ناتانیاهۆ چه‌ندین زانیاری هه‌واڵگه‌ریی نوێ له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران ئاشكرا ده‌كات و روونیكردۆته‌وه، ئه‌و لێدوانه‌ی ناتانیاهۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر سووریا نییه، كه په‌نجه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ درێژ ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سایتی "Hadashot news" نووسیویه‌تی، زانیارییه ههواڵگهرییهكان ئاماژه به بوونی ده‌یان هه‌زار به‌ڵگه‌نامه ده‌كه‌ن، كه ده‌ریده‌خه‌ن ئێران له‌باره‌ی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی درۆی له‌گه‌ڵ جیهان كردووه.
كه‌ناڵی عاشیرهی ئیسرائیلیش بڵاویكرده‌وه، به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ، بڕیاره مه‌ئیر بن شه‌یبان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاوتا به‌ریتانی، فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانییه‌كانی باسی ئه‌و زانیارییه گرنگانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یاندا گوێبیستی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ، گفتوگۆی له‌باره‌ی پرسی ئێرانه‌وه كردووه.
كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه، تره‌مپ و ناتانیاهۆ باسیان له "چالاكییه‌كانی ئێران و رۆڵی تاران له ناسه‌قامگیركردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" كردووه. ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه نێوان تره‌مپ ناتانیاهۆش دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیو، وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه شه‌وی رابردوو له ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو.
H.B