كاوه شێروانى: زۆرينه‌ى كێشه‌كان به‌غدا درووستى كردوون و له سه‌رووشيانه‌وه خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر
لایەنەکان کێشە نێوخۆیيەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە کەرەستەی بانگەشە
K24 – هه‌ولێر:
بانگەشەی هەڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بەرەو کۆتایی دەڕوات و تا ئێستەش لایەنەکان کێشە نێوخۆیيەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەتە کەرەستەی بانگەشە.
کاندیدێکی (هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) گوتى: "دەبێت کارنامەی لایەنەکان جێبەجێکردنی خاڵەکانی دەستووری عێراق بێت".
(سیروان ئه‌نوه‌ر)، کاندیدی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی گوتيشى: "دەبێت بانگەشە باس لە جێبەجێکردنی مادەکانی دەستوور بکات کە زیاتر لە 60 ماددە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە پێشێل کراون".
بانگەشەی زۆربەی لایەنەکان رووى له پارتى ديموكراتى كوردستانه.
كاوه شێروانى، کاندیدی پارتى ديموكراتى كوردستان له پارێزگاى هه‌ولێر دەڵێت: "بەشێکی زۆری کێشەکانی هەرێمی کوردستان، به‌غدا دروستی کردوون لەسەرووی هەمووشیان خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر".
گوتيشى: "بۆ نايه‌ن باسى ئه‌وه بكه‌ن، كێ خيانه‌تى كرد و بووه هۆى له‌ده‌ستدانى كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان".
لە بانگەشەی لایەنەکانەوە دەردەکەوێت هێندەی خەمی کورسیيەکانی پەرلەمانی کوردستانیان بێت ئەوەندە بیریان لای هەڵبژاردنی عێراق نییە، ئەمەش وایکردووە کێشەکانی هەرێمی کوردستانیان زەق کردووەتەوە و وەک ئەوە وابێت بەغدا نەبوو بێتە هۆی کێشەکان بۆ هەرێمی کوردستان.