له هه‌ولێر 22 بنكه‌ى ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان كراوه
بۆ ئه‌و ئاوارانه دابینكراوه، كه سیسته‌می بایۆمه‌تریان ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر:
(عه‌لی قادر)، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ (كوردستان24) رایگه‌یاند، (22) بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌و ئاوارانه دابینكراوه، كه سیسته‌می بایۆمه‌تریان ئه‌نجامداوه.
گوتيشى: "ئه‌وانه‌ش، كه سیسته‌می بایۆمه‌تریان ئه‌نجامنه‌داوه، ده‌بێت كارتی ده‌نگدانی ئه‌و پارێزگایه‌یان پێبێت كه له ناوخۆی عێراق هاتوون و له هه‌ولێر نیشته‌جێن، ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانیش به بێ ئامێری ئه‌لیكترۆنی به‌شێوه‌ی مه‌رجدار ده‌نگ ده‌ده‌ن".
بڕياره رۆژى (12ى ئايار/ مايۆى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه بچێت.