مەسعود حەیدەر وەڵامێکی توندی پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەداتەوە
"کورد یەك سەمام ئەمانی لە عێراقدا هەیە، ئەویش هێزی پێشمەرگەی کوردستانە"
K24 - ھەولێر
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی گۆڕان لە وەڵامی مەحمود رەزای هاوکارەکەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "کورد یەك سەمام ئەمانی لە عێراقدا هەیە، ئەویش هێزی پێشمەرگەی کوردستانە". داواش دەکات، هێزەکە پتەوتر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا مەسعود حەیدەر دەڵێت: "تاوانە بە پێشمەرگە بگوترێت ئەنفالچی".
ئەم نووسینەی مەسعود حەیدەر وەک وەڵامدانەوەیەکی مەحمود رەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان لێكدەدرێتەوە كە لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا گوتبووی: "پێشمەرگە لەو گوندانەی لەدەست داعش رزگاریان كردوون، هاوشێوەی كارەكانی دوای ساڵی 1988ی رژێمی بەعس، رەفتاریان لەگەڵ خەڵك كردوە".
ھ.م