كه‌مال كه‌ركووكی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌وانه ده‌كات كه باسی باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك ده‌كه‌ن
كێ ده‌ستی گرتبووی و بۆ چاكت نه‌ده‌كرد؟
K24 - هه‌ولێر:
کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکدا رایگەیاند، پارتی لەسەر بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت و هیچ رۆژێکیش لە سەربەخۆیی کوردستان سڵناکات.
كه‌مال كه‌ركووكی گوتیشی: "هەندێک لایەن باس لە باشترکردنی بژێو و ژیانی خەڵک دەکەن، لەکاتێکدا خۆیان لە حکومەت بوون و نەیانتوانی هیچ کارێک بۆ باشترکردنی بژێوی خەڵک بکەن".
كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رخستنی لیستی 184ی حزبه‌كه‌ی، راشیگه‌یاند، زۆر كه‌س هه‌ن ده‌ڵێن كوردستان به ئاقارێكی باشتردا ده‌به‌ن و گوتی: "با ته‌حلیل بكه‌ین و بزانین چۆن؟".
هه‌روه‌ها گوتی: "تۆ له كاتێكدا سه‌رۆك وه‌زیران بووی بۆ نه‌تكرد، كێ ده‌ستی گرتبووی، كێ میزانیه‌ی پێ نه‌دابووی، ئێستا چۆن ده‌یكه‌ی؟".