ھەڤاڵ ئەبوبەكر: پۆستی پارێزگاری سلێمانی بووەتە كارتێكی یاسایی

"دەبێ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ وەڵام بدەنەوە"

K24 - سلێمانی

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 سەبارەی بە رادەستکردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی بە یەکێتی نشتمانی کوردستان راگەیاند، پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە رێککەوتنی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، بووەتە كارتێكی یاسایی و لە رێککەوتنی نێوان ئەو دوولایەنە دەرچووە.

ھەڤاڵ ئەبوبەكر گوتی: "ئەو پۆستە رادەستكردن و وەرگرتن نییە، لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی 30/4/2014 ھاتووەتە كایەوە و رێككەوتنی لەسەر كراوە و لە ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگی لەسەردراوە و لە رێككەوتنێكی سیاسی نێوان دوو لایەن بووەتە بە كارتێكی یاسایی، دەبێ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی ئەوە بدەنەوە، نەك تەنھا ئەو دوو لایەنە سیاسییە كە ئیشەكەیان كردووە".

گوتیشی: "ئومێد دەكەین ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كاتی خۆیدا بكرێت، بۆ ئەوەی بە خێرای پارێزگاری نوێ ھەڵبژێردرێ و ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی لەگەڵ بكەین".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment