نێچیرڤان بارزانی: پارتی له‌پێناو مافه‌كانی كورد ریفراندۆمی ئه‌نجامدا و هه‌ر بۆ ئه‌و مافه‌ش ده‌چێته‌وه به‌غدا
جێگری سه‌رۆكی پارتی: بۆیه بژارده‌ی ریفراندۆممان به‌كارهێنا بۆئه‌وه‌ی به به‌غدا بڵێین به‌سه پێویسته گه‌لی كوردستان به مافه‌كانی بگات
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، ئامانجی پارتی له ریفراندۆم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان، ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی گه‌لی كورد و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بوو و گوتیشی: پارتی هه‌رگیز له هه‌وڵدان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی كورد ده‌سته‌وه‌ستان نابێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له میانه‌ی گوتارێكدا هاتووه، كه له شاری شه‌قڵاوه له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی لیستی حزبه‌كه‌یدا بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق پێشكه‌شیكرد و رایگه‌یاند: "بۆ پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی كوردستان، داواكردنی مافه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و گرێنتیكردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر ده‌چینه‌وه به‌غدا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چوونی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی پارتی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن بۆ به‌غدا، له‌پێناو ئه‌و جه‌نگ و ململانێ بێ مانایه نییه كه له شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن نیشان ده‌درێن.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پرسیار گه‌لێك هه‌ن كه چه‌ند لایه‌نێك ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر پارتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامداوه، ئه‌ی بۆچی ده‌چێته‌وه به‌غدا؟، له وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه‌دا ده‌ڵێین، به‌رله ریفراندۆم و دووای ریفراندۆمیش درووشمی ئێمه چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه".
جێگری سه‌رۆكی پارتی دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه بۆیه بژارده‌ی ریفراندۆممان به‌كارهێنا، بۆئه‌وه‌ی به به‌غدا بڵێین به‌سه، پێویسته گه‌لی كوردستان به مافه‌كانی بگات، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌چینه‌وه به‌غدا".
له‌به‌رده‌وامی گوتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "تائێستاش ده‌ڵێین و دووباره ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌رگاكانی گفتوگۆ كراوه‌نه و له‌سه‌ر به‌غدا دامان نه‌خستوون، له‌كاتێكیشدا كه گفتوگۆ له‌ئارادایه، په‌نا بۆ هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه نابه‌ین"، هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر مه‌بده‌ئی خۆمان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌رده‌وامین و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابین، چ له به‌غدا بێت یاخۆد له هه‌ر شوێنێكی دیكه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌سه‌ر خه‌باتی خۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامه".
H.B