مه‌لا به‌ختيار: پۆستى پارێزگارى سلێمانى له گۆڕان وه‌رده‌گرينه‌وه
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دووپاتیی ده‌كاته‌وه، كه پۆستی پارێزگای سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌رده‌گرنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دووپاتیی ده‌كاته‌وه، كه پۆستی پارێزگای سلێمانی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌رده‌گرنه‌وه.
(مه‌لا به‌ختیار)، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له باره‌ی پرسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تایبه‌ت به (كوردستان24)ی راگه‌یاند، "یه‌كێتی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێته‌وه".
هاوكات سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، پێیوایه له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی پێویستی به دوو به‌ره هه‌یه، یه‌كێكیان له سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌وی ديكه‌يان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێت و گوتيشى: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت".