پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران پتەوتر دەكرێت

كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەولێر و تاران بەڕێوەدەچێت

K24 - ھەولێر

بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان ئێران و ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و  ئێران لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.

نەوزاد ھادی، پارێزگاری ھەولێر، بە كوردستان24 راگەیاند: "بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، وه‌زیری بازرگانی عێراق و محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانی ئێران و ژمارەیەك لە پارێزگار و بەرپرسانی دیكەی ئێران، ئەمرۆ لە ھەولێر كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە دوێنێوە چەند شاندێكی باڵای ئێرانی ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان".

بڕیارە لە كۆفرانسەكەدا گرنگی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ بكرێت و باس لەو دەرفەتانەش بكرێت، كە بۆ كۆمپانیا ئێرانییەكان لە ھەرێمی كوردستان دەرەخسێندرێ، لە پێناو ھێنانی كۆمپانیای زیاتری ئێرانی.

ھاوكات بەرپرسانی بواری بازرگانی ئێران و ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە و ئەگەر ھەیە چەند گرێبەستێكیش واژوو بكرێن.

ھ.م