"شه‌ڕی كراوه‌ی" ئیسرائیل و ئێران به‌ڕێوه‌یه
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا زانیاری ورد ئاشكرا ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
سێ به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی گورزی سه‌ربازی پێشبینی كرا‌و له دژی ئێران.
ته‌له‌ڤزیۆنی "ئێن بی سی نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی له زاری ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل داوای پاڵپشتی و هاوكاری ئه‌مه‌ریكای كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و گورزه سه‌ربازییانه، روونیشیان كردووه‌ته‌وه، بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان و پێگه‌كانی ئێران له شاری حه‌مای رۆژئاوای سووریا، كه 24 چه‌كداری ئێرانی كوشتووه، یه‌كێكه له ئاماژه روونه‌كان بۆ ده‌ركه‌وتنی نیازی ئیسرائیل بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گورزانه.
هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی كراوه
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه ناوه‌كانییان ئاشكرا نه‌كراوه، پێشبینی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی كراوه له نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌كه‌ن، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی، ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی پنتاگۆن باس له نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل كراوه به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌كانی ئێران له سووریا.
ماتيس راشیگه‌یاندووه، هێزه ئێرانییه‌كان، یاخود ئه‌و هێزانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران كار ده‌كه‌ن، هه‌وڵیانداوه زیاتر له سنووری ئیسرائیل نزیكببنه‌وه و ئیسرائیل بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاوی پێویستی گرتووه‌ته به‌ر.
ئێستا راپۆرته میدیاییه‌كان باس له ئه‌گه‌ری كرده‌ی سه‌ربازی ئیسرائیل ده‌كه‌ن له دژی ئێران، به تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كنێستی ئیسرائیل (په‌رله‌مان)، به گوێره‌ی یاسایه‌ك، ده‌سه‌ڵاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی ئه‌منی بچووكراوه و راگه‌یاندنی جه‌نگی داوه‌ته دوو كه‌س، ئه‌وانیش بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری وڵاتن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كه‌س و لایه‌نی سێیه‌م، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌مجۆره‌یه له‌م وڵاته بگیرێته‌به‌ر.
دوای په‌سه‌ندكردنی یاسا نوێیه‌كه‌ش، نه‌ته‌نیاهو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تارانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه و شاردوویه‌تییه‌وه.
دواتر بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی چوونه ناو شه‌ڕ نادات له‌گه‌ڵ ئێران.
ئيسرائيل تاقیكردنه‌وه‌ی "ئارۆ 3" دواده‌خات
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی "ئارۆ 3"یان بۆ كاتێكی دیكه دواخستووه، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه په‌ره‌ی پێدراوه و بڕیار بوو له ئه‌مه‌ریكا تاقیبكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ باشتر و كاراتركردنی سیسته‌مه مووشه‌كییه‌كه‌ی.
ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه، كۆمپانیای بۆینگ به‌شداری له په‌ره‌پێدانیدا كردووه و توانای تێكشكاندنی هه‌موو جۆره مووشه‌كێكی هه‌یه له ئاسمان، به كڵاوه جه‌نگییه‌كانیشه‌وه، ئیسرائیلیش ئه‌و سیسته‌مه به قه‌ڵخانێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و هێزه‌كانی حزبوڵڵا وه‌سف ده‌كات.
تا ئێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كه دانه‌نراوه، جگه له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه، كه له ساڵی 2015 له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجامدرا و له 2017 بڵاوكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیلیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پنتاگۆن تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه دواخراوه، كه به‌شداری له په‌ره‌پێدانی سیسته‌می مووشه‌كی "ئارۆ" كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل، هۆكاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه، گونجاندنى بواری بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكایه به باشترین شێوه.
ا. م