سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق دەكات
لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كرا
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى له سهلاحهددين پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی تازەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق كرد.
سايتى رهسمى سهرۆك بارزانى بڵاويكردووهتهوه، "لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر چوارەمین كۆنفڕانسی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كە لە شاری هەولێر بەسترا و بە هەنگاوێكی گرنگ و سەركەوتوو لە قەڵەم درا كە دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی".
ههروهها هاتووه: "هەر لە كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا".
ئاماژهشى بۆ ئهوه كردووه، "لەو كۆبوونەوەیەدا مورتەزا عەبادی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادە بوو".