"مه‌یخۆره‌كان فریام بكه‌ون"
فایه‌ق شێخ عه‌لی: ته‌نها من پاڵپشتتان بووم و ئێوه‌ش پاڵپشتیم بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق كه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوویش خۆی كاندید كردووه‌ته‌وه، داوا له مه‌یخۆره‌كان ده‌كات پاڵپشتیی بكه‌ن و له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 ده‌نگی بۆ بده‌ن.
فایه‌ق شێخ عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا گووتی: "ده‌مه‌وێت په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌یخۆره‌كانی عێراق بكه‌م، له پێش 8 هه‌زار ساڵه‌وه تا ئێستا كه عێراق درووستبووه، هیچ كه‌سێك هاوشانتان نه‌وه‌ستاوه‌و پاڵپشتیی نه‌كردوون، من ته‌نها كه‌س بووم له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه پاڵپشتی ئێوه‌م كردووه‌و له‌گه‌ڵتان بووم، بۆیه ئێوه‌ش پاڵپشتیی من بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی: "من رێگه‌م نه‌دا ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مان ده‌ربچێت كه ده‌یویست مه‌ی قه‌ده‌غه بكات، وه‌ك چۆن من هاوشانی ئێوه وه‌ستام، داوا له عه‌ره‌خۆره‌كان ده‌كه‌من ئه‌وانیش پاڵپشتی من بكه‌ن، چونكه هه‌مووان له پاڵپشتیی ئێوه ده‌ترسن ته‌نها من نه‌بێت".
داواكارییه‌كه‌ی فایه‌ق شێخ عه‌لی جیاوازه له‌و داواكاریانه‌ی كاندیده‌كانی دیكه له ده‌نگده‌رانیان هه‌یه، چونكه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا زیاتر په‌نا بۆ ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و ئیمام و مه‌رجه‌عییه‌ته‌كان ده‌برێت نه‌ك مه‌یخۆره‌كان.
به‌هۆی زاڵبوونی گرووپه ئیسلامی و مه‌زهه‌بگه‌راكان له وڵات‌دا، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئازادی تاكه‌كه‌سی له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق درووست بووه به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌یان كه ساڵانێك له‌ژێر حوكمی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش"ـدا بوون.
له كاتی داگیركردنی شاری كه‌ركووكی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، كێشه‌ی داخستنی یانه‌كان و مه‌یفرۆشه‌كان وایكرد كه هاووڵاتییه‌ك له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه به ئاشكرا بڵێت "مه‌عقول چییه" عاره‌ق نییه و وه‌زعه‌كه تێكچووه‌و عاره‌قم ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی مه‌ی خۆره‌كانه‌وه بۆ خولێكی دیكه بچێته‌وه په‌رله‌مانی عێراق.