له سلێمانی ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی
پێیان وتووه: سلێمانی فارسی نییه و بگه‌ڕێوه بۆ به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی عێراقی بۆ پشتیوانی له ئازادی راده‌ربڕین رایگه‌یاند، كه‌سانی نزیك له وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق په‌لاماری رۆژنامه‌نووسێكیان داوه و له شاری سلێمانیش كه‌سانی نه‌ناسراو ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌یه‌كی عێراق و پێیان وتووه: سلێمانی فارسی نییه و بگه‌ڕێوه بۆ به‌غدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، (ناوه‌ندی عێراقی بۆ پشتیوانی له ئازادی راده‌ربڕین) ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لامار و ده‌ستدرێژیانه‌ی كردووه كه رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان و چالاكان له به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه. كه دواینیان ده‌ستدرێژی"كه‌سانی نه‌ناسراو" بووه بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووس (غه‌سان عه‌تییه) سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (الیوم السابع)، له سلێمانی و ناوبراویش له‌و بڕوایه‌دایه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی له پشتیانه‌وه‌یه". هه‌روه‌ها په‌لاماری كه‌سانی نزیك له وه‌زیری گواستنه‌وه بۆ سه‌ر نێرده‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌رنووسه‌ری هه‌مان رۆژنامه.
(غه‌سان عه‌تیه) سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (الیوم السابع) له لێدوانێكدا بۆ ناوه‌نده‌كه رایگه‌یاندووه، "له شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیوندای سپی له نزیكی وه‌ستاوه و دوو كه‌س لێی دابه‌زیون و به‌ره‌و رووی هاتوون و پێیان وتووه: تۆ رۆژنامه‌نووسی عێراقی؟ ئه‌میش وتوویه‌تی: به‌ڵێ و راسته‌وخۆ كه‌سی دووه‌میان لێی هاتووه‌ته پێشه‌وه و لێی داوه و خستوویه‌تییه سه‌ر زه‌وی و زۆری لێداوه سه‌ره‌ڕای ئه‌و جوێنانه‌ی كه پێی داوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كه‌سی یه‌كه‌م پێی وتم سلێمانی نابێته شارێكی فارسی و ته‌نیا یه‌ك كاتژمێرت له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی به‌جێبهێڵیت و بگه‌ڕێیته‌وه به‌غدا و ژێر حوكمی ئاخونده‌كان".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه ناونیشانی ته‌واوی شوێنی نیشته‌جێبوونمی له سلێمانی ده‌زانی و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی روونه بۆ له‌ناوبردنم".
ناوه‌نده عێراقییه‌كه داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه پێكبهێنن و په‌لامار ده‌ره‌كان ده‌ستگیر بكرێن و بۆ رایگشتی ئاشكرا بكرێن.
هه‌روه‌ها داواشیكردووه، پارێزگاری ته‌واو بۆ رۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن دابین بكرێت و رێز له كاره‌كانیان بگیرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ناوه‌نده‌كه داوشیكردووه، كۆتایی به‌و پێشێلكاریانه بهێنرێت كه له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، ئه‌و ناوه‌نده عێراقییه رایگه‌یاندووه، (حه‌یده‌ر مو‌سا عمران) په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (كل الاخبار) له لایه‌ن كه‌سانی نزیك له وه‌زیری گواستنه‌وه، (كازم فنجان ئه‌لحه‌مامی)یه‌وه له ناو نووسینگه‌ی وه‌زیر رووبه‌ڕووی په‌لامار بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه‌ش (عقیل ئه‌لشویلی) هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه به هۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له باره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بڵاویكردوونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه، رایگه‌یاندووه، به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و باسكردن له كه‌موكورتییه‌كان په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژییه‌كی بێ وێنه بووه‌ته‌وه و ویستوویانه له ناو وه‌زاره‌ت ده‌ست به‌سه‌ری بكه‌ن.