سه‌ليم جبوورى داواى ئازادكردنى سوڵتان هاشم ده‌كات
(لێبوردنى تايبه‌ت) بۆ وه‌زيرى به‌رگرى رژێمى به‌عس (سوڵتان هاشم) ده‌ربكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، (سه‌ليم جبورى) داواى له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرد، (لێبوردنى تايبه‌ت) بۆ وه‌زيرى به‌رگرى رژێمى به‌عس (سوڵتان هاشم) ده‌ربكه‌ن.
(سه‌ليم جبوورى) له نامه‌يه‌كى كراوه‌دا، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3ى ئايار/ مايۆى 2018) بڵاوكراوه‌ته‌وه، داواى له سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌ت، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و دادگاى فيدراڵى كردووه (سوڵتان هاشم) ئازاد بكه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "به هۆى تێكچوونى ره‌وشى ته‌ندرووستييه‌وه، له پێناو هێنانه‌دى ئامانجى بنياتنانه‌وه و به‌يه‌كه‌وه ژيان و سه‌قامگيرى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ستوورى خۆتان بۆ ده‌ركردنى بڕيارى لێبوردن له سوڵتان هاشم به‌كاربهێنن".
(سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د)، له نێوان ساڵانى (1995-2003) وه‌زيرى به‌رگرى عێراق بووه. له مانگى (ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2003) ده‌ستگيركرا. له لايه‌ن دادگاوه چه‌ند تۆمه‌تێكى له‌سه‌ر ساغكرانه‌وه و به له‌سێداره‌دان حوكم درا.
(سوڵتان هاشم) يه‌كێك بووه له به‌رپرسانى شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال بۆ سه‌ر كوردستان، كه به هۆيانه‌وه (182) هه‌زار هاووڵاتى كورد بێسه‌روشوێن كران.