ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان چاودیری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
كۆمسیۆن باجی تايبه‌تی بۆ 153 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 23 وه‌رگێڕ و 1200 پاسه‌وان درووستكردووه
K24- هه‌ولێر:
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، ئێستا 11 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له هه‌رێمی كوردستانن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكدا دووپاتیكرده‌وه، جگه له 11 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها 50 چاودێری دیكه‌ی جیهانیش له پرۆسه‌ی چاودێریكردنه‌كه‌دا له هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بن.
كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كۆمسیۆن ناوی 14 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا تۆمار كردووه" و گوتیشی، "كۆمسیۆنه‌كه‌یان باجی تايبه‌تی بۆ 153 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 23 وه‌رگێڕی زمان و 1200 پاسه‌وان درووستكردووه، كه ئه‌ركی ئه‌و پاسه‌وانانه پاراستنی سه‌لامه‌تی چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
بڕیاره 12ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه بچن.
H.B