سەرۆك بارزانی پێشوازی له جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كرد
هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن
K24 – ههولێر:
سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی قەراری عێراق كرد.
سايتى رهسمى سهرۆك بارزانى بڵاويكردووهتهوه، ئهمڕۆ پێنجشەممە (3ى ئايار/ مايۆى 2018) لە سەلاحەددین، سهرۆك بارزانى پێشوازى له ئوسامه نوجێفى كردووه.
به گوێرهى زانيارى سايتهكه، لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كراوون و هەروەها بیروڕایان لەبارەی داهاتوو و هاوكێشە سیاسییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.
هەروەها هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.