سەرۆك بارزانی پێشوازی له‌ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كرد

هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی قەراری عێراق كرد.

سايتى ره‌سمى سه‌رۆك بارزانى بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە (3ى ئايار/ مايۆى 2018) لە سەلاحەددین، سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ ئوسامه‌ نوجێفى كردووه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى سايته‌كه‌، لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كراوون  و هەروەها بیروڕایان لەبارەی داهاتوو و هاوكێشە سیاسییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

هەروەها هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی  بەردەوامدا بن.