كۆمپانيايه‌كى به‌ناوبانگى فڕۆكه‌وانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێ ده‌هێڵێت
كۆمپانياى (فيدكس) بۆ گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرسى حكومى، ئه‌مڕۆ هه‌ينى رايگه‌ياند، كۆمپانياى (FedEx) بۆ گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕياريدا رووبكاته فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر.
سايتى (ئه‌لغه‌دپرێس)، بڵاويكرده‌وه، كۆمپانياكه هه‌موو هاوبه‌شه‌كانى له ناوچه‌كانى باشوورى عێراق، ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه كه‌لوپه‌له‌كانى له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ده‌گوازێته‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر.
كۆمپانياكه ئاشكرايكردووه، هۆكارى ئه‌و بڕياره‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، "رێككاره‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ئاڵۆزن و له نێوان ئيداره‌ى فڕۆكه‌خانه‌كه و ده‌سته‌ى گومركدا بڕيارى جۆراو جۆر ده‌درێت و ناوه‌ندى بڕيار زۆرن".
ئاشكراشيكردووه، "هه‌ندێك بارى كه‌لوپه‌له‌ى سه‌ر به كۆمپانياكه ماوه‌ى نزيكه‌ى مانگێكه له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ماونه‌ته‌وه و هێشتا نه‌گه‌يشتوونه‌ته ده‌ست هاوبه‌شه‌كانيان".
كۆمپانياكه بڕياريشيى داوه، له‌مڕۆوه كه‌لوپه‌ل و گه‌شته‌كانى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه ئه‌نجام بدات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له رووى خێرايى گه‌ياندنى كه‌لوپه‌له‌كان بۆ هاوبه‌شه‌كانى پله يه‌كه و ته‌نيا له چه‌ند كاتژمێرێكدا كاروباره‌كانى به‌ڕێوه‌ده‌چن".
سه‌رچاوه حكومييه‌كه ئاشكراشيكردووه، "به وازهێنانى ئه‌و كۆمپانيايه له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، حكومه‌تى عێراق داهاتێكى زۆرى له باج و گومرك له ده‌ست ده‌چێت".
ئ.ر