به وێنه و ڤیدیۆ.. ئێران ده‌ست له كۆمه‌ڵكوژیكردنی ئاژه‌ڵی كوردیش ناپارێزێت
"هیچ یاسایه‌ك نییه ره‌وایه‌تی به كوشتنی ئاژه‌ڵان بدات به‌ڵكو خودی كوشتنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه تاوانه و پێویسته بكوژان سزابردێن"
K24- هه‌ولێر:
چالاكوانانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ند وینه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه، كه تێیدا دیمه‌نی 90 ئه‌سپ پیشانده‌درێت، كه به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون و وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سه‌رجه‌می ئه‌و ئه‌سپانه هی كوردن كه بۆ بژێوی ژیانی خۆیان كاری كۆڵبه‌ری پێ ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی "ئێران"ـی حكومی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك پۆلیسی ئێران 90 ئه‌سپیان له دارستانه‌كانی میراوه له ناوچه‌ی شنۆی سه‌ر به پارێزگای ورمێ به‌ناحه‌ق كوشتووه، به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانیان له كاری كۆڵبه‌ری.
⚠️ هشدار تصاویر
— روزنامه ایران (@IranNewspaper) May 1, 2018
کریم علیزاده، فعال محیط زیست آذربایجان غربی: روز گذشته، شاهد لاشه تعداد قابل توجهی از چارپایان باربر بودم. متاسفانه طی یک ماه گذشته دست‌کم سه نوبت و هر نوبت دست‌کم ۳۰ اسب باربر متعلق به کولبران در جنگل میرآباد شهرستان اشنویه با شلیک گلوله از پای درآمدهاند. pic.twitter.com/liULgP2TsH
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، كه‌ریم عه‌لی زاده، چالاكوانی ژینگه‌یی له ورمێ دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و ئه‌سپانه له سێ هه‌ڵمه‌تی جیاوازدا له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا كوژراون.
هه‌رله‌مباره‌یه‌وه، عه‌بدولكه‌ریم حوسێن زاده، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی ئێران له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌جێ كوشتنى ئه‌سپی كۆڵبه‌ران بوه‌ستێنێت".
.jpg)
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عو‌سمان موزه‌یه‌ن, پارێزه‌ر له‌شاری ورمێ پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، "بۆچی له‌جیاتی كوشتنی ئه‌و ئه‌سپانه دادگای ده‌ستیان به‌سه‌ردا ناگرێت؟" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌سپ و ره‌شه‌وڵاغ له ناوچه كوردییه‌كان ئامرازی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه شاخاوییه‌كان، هه‌روه‌ك جووتیاران بۆ كاری رۆژانه‌یان به‌كاریان ده‌هێنن".
موزه‌یه‌ن نووسیویه‌تی: "پۆلیس بۆ ئه‌و كاره‌ی خۆی پاساوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه ئه‌و ئه‌سپانه كاری بازرگانی قاچاغیان پێده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ ئه‌و پاساوه‌ی هه‌بێت"، گوتیشی: "هیچ شتێك نییه كه ئه‌و پاساوه‌یان پشتڕاست بكاته‌وه، چونكه ئه‌و ئه‌سپ و ئێسترانه له چۆڵه‌وانی كوژراون و هه‌ندێكیان به گوریس به‌سترابوونه‌وه و هیچ كامێكیان بارنه‌كرابوون".
.jpg)
ئه‌و پارێزه‌ره دووپاتیشیكردۆته‌وه، "هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه باریش كرابن، ئه‌وا سزاكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باره‌كه و پێبژاردنی پاره بوو و، هیچ یاسایه‌ك نییه ره‌وایه‌تی به كوشتنی ئاژه‌ڵان بدات، به‌ڵكو خودی كوشتنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه تاوانه و پێویسته بكوژان له‌سه‌ر ئه‌و كاره سزابردێن".
موزه‌یه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆمه‌ڵكوژی ئه‌سپ و ئێستر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حاڵه‌تێكی نوێ نییه و، به‌ر له 6 ساڵیش، 60 سه‌ر ئێستر و ئه‌سپ له گوندی قه‌ڵاڕه‌شی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه ئێرانییه‌كانه‌وه كوژراون.
.jpg)
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، كوشتنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه جگه له‌وه‌ی تاوانێكی گه‌وره‌یه و زیانێكی ماددی گه‌وره‌ش به خاوه‌نه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نێت، ئاستی بێكاریش له‌ناو خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رزتر ده‌كاته‌وه، چونكه له‌و ناوچانه ئاژه‌ڵی ره‌شه‌وڵاغ سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانه.
.jpg)
به‌هۆی هه‌ژاری و بێكارییه‌وه، به‌هه‌زاران هاووڵاتی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ بژێوی ژیانی خۆیان، پشت به كاری كۆڵبه‌ری ده‌به‌ستن، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان، له‌كاتێكیشدا حكوومه‌تی ئێران كاری كۆڵبه‌ریش بۆ كوردانی رۆژهه‌ڵات به‌ڕه‌وا نابینێت و ئه‌و كاره‌ی لێ قه‌ده‌غه كردووه، به‌و هۆیه‌وه ساڵانه چه‌ندین هاووڵاتی كوردیش به گوللـه‌ی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان و پاسه‌وانی سنوور و پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ده‌كوژرێن.
H.B