كوڕی سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌ره‌ب له شاری كه‌ركووك خۆی كوشت
ته‌مه‌نی 20 ساڵه و ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك رایگه‌یاند، كوڕی سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك خۆی كوشتووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بنكه‌ی پۆلیسی قۆریه له شاری كه‌ركووك، ته‌رمی حاتم عه‌بدوڵڵا عاسی كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه و كوڕی سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی عه‌ره‌بییه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به كوژراوی له ماڵه‌كه‌ی له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له گه‌ڕه‌كی به‌غداد دۆزراوه‌ته‌وه و، ئه‌وه‌ش پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، كه خۆی به ده‌مانچه كوشتووه.
تائێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی خۆكوشتنی ئه‌و گه‌نجه نه‌زانراوه.
عه‌بدوڵڵا عاسی، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی عه‌ره‌بی بوو له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و، له ساڵی 2015 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه له شاری كه‌ركووك تیرۆر كرا.
H.B