ده‌میرتاش داوای بێده‌نگ كردنی چه‌كه‌كان ده‌كات
لەبارەی كێشەی كورد لە توركیا پەیامێكی ئاراستەی حكوومەتی توركیا دەكات
K24 - ھەولێر
سەڵاحەدین دەمیرتاش، كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی توركیا و هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) داوای ئاشتی و بێده‌نگ كردنی چه‌ك ده‌كات.
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بە كه‌ناڵی بی بی سی توركی رایگه‌یاندووه: "نابێت ته‌نیا له كاتی هه‌ڵبژاردندا چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن، به‌ڵكو پێویسته بۆ هه‌میشه چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن".
ده‌میرتاش راشیگه‌یاندووه: "كێشه‌كان به رێگه‌ی چه‌ك چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو به شێوازی دیموكراسی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها ده‌میرتاش داواشی له حكوومه‌تی توركیا كرد، كه كێشه‌ی كورد وه‌ك پرسێكی تیرۆر سه‌یر نه‌كات.
ھەرچەندە دەمیرتاش ماوەی زیاتر لە دووساڵە لە زیندانە، بەڵام بۆ ھەڵبژاردنی ئەمجارەی توركیا لە زیندانەوە كاندیدە بۆ سەرۆكایەتی توركیا، لە چەند رۆژی رابردووش‌دا لە زیندانەوە موژدەی سەركەوتنی پارتەكەی لە ھەڵبژاردندا و رایگەیاند، سەركەوتنی گەورە لە ھەڵبژاردنەكان بە دەست دێنین.
له 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكارتی گەلان (هه‌ده‌په) له‌گه‌ڵ 11 په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان به تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە ده‌ستگیركران.
ھ.م