هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت
"ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستانه"
K24 - هه‌ولێر:
ژه‌نه‌ڕاڵ برایان ئیڤله‌ر، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند داخستنی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هێزی هاوپه‌یمانان له به‌غدا هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئیڤله‌ر راشیگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستانه, ئه‌وه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه رایگه‌یاند, ئه‌وان له كوردستانن تاوه‌كو دڵنیابن له‌وه‌ی هاوكاریی و پشتگیرییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی داعشه‌وه، له ساڵی 2014، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شێكه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و وه‌ك هێزێكی زه‌مینی كاریگه‌ر دژی داعش جه‌نگاوه و یه‌كه‌م هێز بووه له رووی زه‌مینییه‌وه به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، په‌لاماره‌كانی رێكخراوه‌كه تێكبشكێنێت و پاشه‌كشه‌ی پێ بكات.
ا. م