نێچیرڤان بارزانی رۆژی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستانی دیاریكرد

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 30/9/2018ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌ هه‌رێمی كوردستان دیاریكرد.

بڕیار بوو ساڵی رابردوو هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی هه‌ندێك لایه‌ن, هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دواخرا.

ا. م